هاووڵاتییەک لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

13:01 - 3 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان قادری"، کوڕی عەزیز، خەڵکی گوندی "پەسوێ" و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو هاووڵاتییەیان لە جادەی پیرانشار ــ پەسوێ، دەسبەسەر کردووە.

لوقمان قادری، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی لوقمان قادری، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.