هاووڵاتییەک لە مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:39 - 10 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "کاوەیس عەبدوڵڵازادە" خەڵکی گوندی "ترشەکانـ"ـی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەر دەکەن و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

کاوەیس عەبدوڵڵازادە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نادر بایەزیدی‌ئازەر" تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی قادر خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.