هاووڵاتییەک لە مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

22:10 - 15 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی مەریوان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە توندی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ی رەشەممە هاووڵاتییەک بەناوی \"خەلیل رۆستەمی\" ناسراو بە \"خەلیل نازیە\" خەڵکی گوندی \"ساوجێ\" لە نزیک گوندی خۆیان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە توندی بریندار بووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە و لە بەشی \"ئای‌سی ‌یوو\" لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

کەسێکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: \"خەلیل رۆستەمی\" هەنووکە بێهۆشە و ئەگەری گیان لەدەست دانی لە ئارا دایە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هێزە نیزامییەکان هۆکاری تەقە کردن لەو هاووڵاتییە کوردەیان رانەگەیاندووە.