هاووڵاتییەک لە شنۆ دەسبەسەر کرا

13:34 - 26 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار ئالانی"، کوڕی لوقمان و خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا لە شوێنی خاڵی پشکنینی نێوان گوندی "سینگان" و شاری شنۆ، بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە".

سەردار ئالانی دەرچووی بواری کشتوکاڵ و وەرزێڕییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.