هاووڵاتییەک لە شاری ئیلام لە سێدارە درا

14:00 - 29 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام ئێعدام کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵووەر، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام جێبەجێ کرا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە \"عەلیڕەزا سادقی\" ڕاگەیاندراوە.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایە بە سەردا سەپاندوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەو هاووڵاتییە دوو ساڵ پێش بە هۆی شەڕ و کێشە کەسێکی بە ناوی \"بێهروز یەکڕووی\" لە گۆڕەپانی ئیمامی شاری ئیلام بە چەقۆ کوشتبوو.

قیساس جۆرێ لە سزای یاسایی ئیسلامیە کە لە ئێران و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسڵامی بەڕێوە دەچێت، کە بەپێی جۆری تاوانەکان، وەک دزی و...هتد، سزای جیاوازی هەیە. لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دا.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژنسی کوردپا لە مانگی ژانوویە هەتا کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتوبر ٦٢ هاووڵاتیی بە تاوانی جۆراوجۆر لە ئێران ئێعدام کراون.