هاووڵاتییەک لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

13:37 - 22 خەرمانان 2722

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر بێسپار" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی فەتاح خەڵکی "شیناوێـ"ـی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر ٣ی بەیانی بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستیان بە توندوتیژی و شکاندنی پەنجەرەی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کردبوو.

ئەسکەندەر بێسپار خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک نییە.