هاووڵاتییەک لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:28 - 30 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی " تەها ئاتەش‌ئەفراز" خەڵکی "کۆنەخانێـ"ـی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە، دەستیان بە سەر موبایلەکەیدا گرت و لەگەڵ خۆیان بردبوویان.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت ئەو هاووڵاتییە پاش چەند کاتژمێڕ لێپرسینەوە، ئێوارەی پێنجشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، ئازاد کراوە و لە هۆکاری دەسبەسەریی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەردەستدا نییە.

تەها ئاتەش‌ئەفراز، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، ئازاد کرابوو.