هاووڵاتییەک لە شاری وەرامین دەسبەسەر و بۆ زیندانی کەرەج ڕاگوێزرا

10:49 - 14 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە لە شاری وەرامین دەسبەسەر و دواتر بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەک مانگ پیش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارش نەسر کورد" لە شاری وەرامین، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە بەندی ئەمنییەتیی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، بۆ بەندی ٤ی ئەو زیندانە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە، لە وەرامین دەسبەسەر کراوە.

بەرپەرسانی زیندان بۆ ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، داوای بارمتە قورس دەکەن، بەڵام بەهۆی دابین نەبوونی ئەو بارمتە، ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا لە زینداندایە.

"ئارش نەسر کورد" خێزاندار و ماوەی دوو ساڵە گەڕاوەتەوە ئێران.