هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:10 - 23 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد ژنێک بە هۆی کێشەی خەمۆکیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢١ بانەمەڕ، ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە گوندی \"خانگێ\"ی شاری مەهاباد لە ماڵەکەی خۆیدا لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو ژنە کوردە کە خاوەنی دوو منداڵە بە ناوی \"گ.الف\" ڕاگەیەنڕاوە.

دەوترێ، گ.الف ماوەیەکە تووشی نەخۆشی خەموکی بووە و بە هۆیەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.

هەر لەوە پەیوەندییەدا، ڕۆژی ٢١ی بانەمەڕ لە شاری سنە کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵە بە ناوی بێهزاد عەلی پوور لە شەقامی تاڵقانی ئەو شارە بە هۆی هەژاری و دەستکورتیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە سەرەتایی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی ژن و پێاو لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.