هاووڵاتییەک لە شاری مووسیانی دێهلوران بە تەقینەوەی بریندار دەبێت

13:45 - 21 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی مین، لە بەخشی مووسیان سەر بە شاری دێهلوران، شوفێری تەراکتۆرێک تووشی شەپۆڵ گرتووی هات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو ڕۆژ پێش، بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە چێندراەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، لە بەخشی مووسیانی شاری دێهلوران شوفێری تەراکتۆرێک لەو ڕووداوەدا بریندار بوو.

ماڵپەڕی \"مین و زندگی\" لەو بارەوە نووسیوویەتی: \"تەقینەوەی مینی دژە تانک لە نێوان گوندی \"چەم هێندی\"ـی ئەبووعوێز بریندارێکی لێ کەوتەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، شوفێری تەراکتۆرەکە، لە کاتی گواستنەوەی لوولەی ئاو، یەکێک لە مینە بەجێماوەکان دەتەقێنەوە و شوفێری ئەو تەراکتۆرە\"موج گرفتگی\" شەپۆل گرتووی هات.
هەتا ئێستە شوناسی ئەو شوفێری ڕوون نەبۆتەوە.

شاری مووسیان یەکێک لە شارەکانی دێهلوران سەر بە پارێزگای ئیلامە و مەودای ئەو شارە لەگەڵ شاری دێهلوران کەمتر لە ٢٢ کیلۆمێترە.