هاووڵاتییەک لە شاری سەرپێڵی‌زەهاو دەسبەسەر کرا

21:28 - 5 رەشەمه 2719

ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا سادقی" خەڵکی شاری سەرپێڵی‌زەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەیی یاسایی بووە و هێزە ئیتلاعاتییەکان ناوبراویان بە تۆمەتی "بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان" تاوانبار کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.