هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:10 - 1 خەرمانان 2722

ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن ئەحمەدی" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "باغچە"ی شای بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی لە "میرئاوا"ی بۆکان دەسبەسەر کردبوو.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.