هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەسبەسەر کرا

11:13 - 24 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد کەریمی‌خا" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی محەممەد کەریمی‌خا، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی‌ دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئیسماعیل کەریمی" تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی "شەوریجە" و دانیشتووی "میرئاوا"ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.