هاووڵاتییەک لە شاری بانە دەسبەسەر کرا

16:25 - 18 بەفرانبار 2721

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "حەیدەر قەسابی" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە لیباس شەخسییەکان کاتژمێر ٨ و نیوی بەیانی، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.