هاووڵاتییەک لە سەلاس‌باوەجانی بە تەقینەوەی مین بریندار بوو

11:16 - 7 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەر، هاووڵاتییەک بە ناوی " بلال دیدەوەر" کوڕی سەید حەسەن خەڵکی گوندی "شێخ سڵە" سەر بە شاری سەلاس‌باوەجانی بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

ئەو هاووڵاتییە لەنێوان گوندی "شێخ سڵە" و بازاڕچەی سنووریی" شێخ سڵە" کەوتە سەر یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق و لاقێکی بریندار بوو.

ناوبراو بۆ چارسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "تاڵقانیـ"ـی کرماشان کراوە.