هاووڵاتییەک لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:40 - 25 جۆزەردان 2721

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل منبەری"، خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، پاش پشکنینی ماڵی میکائیل منبەری، هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.