هاووڵاتییەک لە سنە دەسبەسەر کرا

15:19 - 10 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"عەلی ئەڵڵاوەیسی\" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی \"کۆرکۆره\" سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران\" بۆ لێپێچینەوە ڕەوانەی گرتنگە کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ دەسبەسەر کرابوو و مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

هاوکات ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ٨٢ بۆ ماوەی چەند مانگ دەسبەسەر کرابوو و ساڵی ٧٦ بە هۆی چالاکیی سیاسی لە زانکۆ دەرکراوە.