هاووڵاتییەک لە سایین قەڵا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا

10:23 - 7 رێبەندان 2719

چەند ڕۆژ پێش، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە سایین قەڵا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی "مەهدی ئیسماعیلی" دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە و هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەکەی، خۆیان دەبوێرن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی "مەهدی ئیسماعیلی" لەبەر دەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانیی لای بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.