هاووڵاتییەک لە زیندانی ئیلام لەسێدارە درا

10:35 - 25 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: زیندانییەک بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لەسێدارە درا.

 ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی خەزەڵوەر، زیندانییەک بە ناوی "محەممەد ڕەسووڵ چوولەکی"، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی شاری ئەیوانی غەربی پارێزگای کرماشان، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئێعدام کرا.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە که ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە، بە "قیساس" مەحکووم کرابوو.

ئەو زیندانییە خێزاندار و باوکی منداڵێکی تەمەن ٢ ساڵانەیە.