هاووڵاتییەک لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا

13:33 - 11 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری \"خۆی\" سەر بە پارێزگای ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەوە شارە ئێعدام کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠خەزەڵوەر، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خۆی جێبەجێ کرد.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە بە ناوی \"تەوحید محەممەد باقرلوو\" ڕاگەیندراوە.

دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی \"کوشتنی بە ئەنقەست\" حوکمی ئێعدامی بە سەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاندووە.

ئەو هاووڵاتییە دوو ڕۆژ پێش لە بەندی ١ و٢ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوە.

پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەبارەت بە ئێعدام کردنی هاووڵاتییانی ئێرانی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردووە، دادگاکانی ئینقلاب لە ئێران حوکمی ئێعدامی بۆ ٥٣٠ هاووڵاتی ئێرانیی بڕیوەتەوە و ئەو حوکمەش جێبەجێ کراوە.

هەروەها ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، ئاماژەی بە پێشێلکردنی ١٢٩٠ حاڵەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا کردووە.