هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا

18:21 - 6 بەفرانبار 2722

ڕۆژی شەممە ٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "فەرشاد ئیبراهیمی" کوڕی شوکوروڵڵا لە جاددەی کامێران - کرماشان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە خاڵی پشکنینی هاتنە ناوی شاری کامێران، ماشینی ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ، دابووە بەر دەسڕیژی گولــلە کە فەرشاد ئیبراهیمی دەسبەجێ گیانی لەدەست دابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٥ی بەفرانبار، تەرمی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٠ ساڵەیە، لە پزیشکی دادوەریی کرماشان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرابووەوە.