هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ" بریندار کرا

18:10 - 2 گەلاوێژ 2722

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهرام مەحموودی" کوڕی ڕەحمان خەڵکی بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودایەکی کورتدا، بە گومانی  پێبوونی شتومەکی قاچاغ، تەقەیان لەو هاووڵاتییە کوردە، کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەی هێزە نیزامییەکان لە نێوقەدی بە سەختی بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی له بانە کراوە.

بارودۆخی تەندروستی گشتیی بەهرام مەحموودی نالەبار ڕاگەیەندراوە.