هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری مێهران کەمئەندام بوو

10:37 - 22 رەشەمه 2721

ڕۆژی شەممە ٢١ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٢ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی "نمکلان(میمک)"ی شاری مێهران بە توندی بریندار و دەستی ڕاستی قرتا.

ئەو هاووڵاتییە لە هەوارچییەکانی ناوچەی "نمکلان" بووە  کە لەو ڕووداوە، دەستی ڕاستی لەدەست داوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیلام کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەمە، "فواد مەهدی ‌ئیبراهیمیان" لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە خەڵکی شاری سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بە سەختی بریندار و لاقی ڕاستی و چاوی چەپی لە دەست دابوو.