هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە سەردەشت بریندار بوو

09:24 - 13 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "شەڵماش"، سەر بە سەردەشت، بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو.

ئەو هاووڵاتییە، لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە نزیکیی گوندی "دۆڵەتوو" سەر بە سەردەشت، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێمن ئیبراهیمی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە ورمێ کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار"، بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایگایەکی چۆڵکراوە لە گوندی "زەلێ" سەر بە سەردەشت، بریندار بوو.