هاووڵاتییەک بە هۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لە مەریوان دەسبەسەر کرا
12:35 - 2 خاکەلێوه 2720
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٩٨، هاووڵاتییەکی بە ناوی "محەممەد عوبیدی" خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی بەرڕوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری، بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کراوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەسبەسە کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شونێکی نادیار ڕاگواستووە.
هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاکام ماوەتەوە.