هاووڵاتییەک بە ناوی "ئومید مستەفاپوور" لە نەغەدە دەسبەسەر کرا

12:00 - 14 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مستەفاپوور" خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی "ئومید مستەفاپوور"، دەستیان بەسەر هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

ئەو هاووڵاتییە ئەندامی بەرەی یەکگرتووی کوردە و لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.