هاووڵاتییەک بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

17:03 - 1 رێبەندان 2719

ئاژانسی کوردپا: لقی ٢ی دادگای کەیفەریی شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پیش، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی ئیسماعیلی " تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی محەممەد  خەڵکی گوندی "جاشێران" سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

لقی ٢ی دادگای کەیفەریی شاری شنۆ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" ئەو حوکمەی بە سەر ئەو هاووڵاتییە کوردەدا، سەپاندبوو.

٢٠ی پووشپەڕ ئەمساڵ، ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانان، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە ڕاگوێزرا.

ناوبراو ٢٧ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.