هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری پیرانشار کوژرا

13:05 - 8 رەزبەر 2722

شەوی سێشەممە، ٥ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەک بەناوی "شوانە مورادی ئەقدەم"، کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لەم هاووڵاتییە کردووە.

تەرمی ئەم هاووڵاتییە شەوی هەینی ٧ی ڕەزبەر لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.

ئەم هاووڵاتییە خێزاندار بووە و سێ منداڵی هەبووە، تەرمەکەی لە شوێنی لەدایکبوونیدا بە خاک ئەسپێردراوە.