هاووڵاتییەک بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا

17:12 - 26 رەشەمه 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاحەدین ئەفلیدە"، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی مەهاباد، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ٥ ڕۆژ لەمەوبەر، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

تۆمەتی وەپاڵداو دژی ئەو هاووڵاتییە، "هاوکاری لەگەڵ گرووپە مەزهەبییەکان" ڕاگەیەندراوە.

ئەو هاووڵاتییە ٢٥ی ڕێبەندان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوو.