هاووڵاتییەک بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا

13:49 - 31 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد مەعرووفی"، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لیپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی فەرهاد مەعرووفی، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.