هاووڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

11:42 - 11 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلیم پیروتی"، خەڵکی شنۆ کە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیزی مەحکووم کرابوو، ڕەوانەی زیندان کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە و پاش خۆڕادەستکردنەوەی بە ئێران، بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "سەلیم پیروتی بە ئاماننامەی ئیدارەی ئیتلاعات گەڕاوەتەوە. بەڵام دواتر لەلایەن دادگاوە بە چوار ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە".