هاووڵاتییەک بۆ تێپەڕاندنی حوکمی بەندکران ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

17:25 - 11 خاکەلێوه 2720

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحیم حەسەن مەحاڵی" تەمەن ٥٠ ساڵ کوڕی کەریم و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش دوو حەفتە ڕاگیرانی لە بەندی دابڕگە، بۆ تیپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ بەندی سێ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٧ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٣٢ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوێزرا و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ساڵی ٩٨، ئەو هاووڵاتییە کوردە، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی "ورمێ"ییەوە بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ هەرێمی کوردستان" بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە.