هاووڵاتییەك لە ئیسلام ئاباد 2 ساڵە لەژێر پردێك ژیان بەسەر دەبات

13:44 - 1 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە یەكێك لە دەروازەكانی شاری ئیسلام ئابادی غەرب لە پاریزگای كرماشان و لە چەند كیلۆمیتریی شار هاووڵاتییەك بەناوی \"الف ـ ع\" لەژێر پردێك ژیان بەسەر دەبات.

ئەو پیاوە هەم لەباری عەقڵی و هەم لەباری جەستەییەوە كەسێكی سالمە و ماڵپەڕی ئیسلام ئاباد پرێس لە وتووێژێك لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە بڵاوی كردۆتەوە، ناوبراو لە پرسیارەكان لەمەڕ هۆكاری ژیان كردنی لەژێر ئەو پردە خۆی بواردووە و تەنیا وتوویە پێویستم بە 15 میلیۆن تمەن پارەیە هەتا گرفتەكانم چارەسەر بكەم.

ئەو هاووڵاتییە كوردە دوو ساڵە لەژێر ئەو پردە ژیان بەسەر دەبات.

بێكاری و كۆچی هاووڵاتییانی گوندنشین بۆ شارەكان لەو هۆكارانەن كە دەبنە هۆی بێدەرەتانیی هاووڵاتییان و بەپێی توێژینەوەیەك كەلە زانستكای رازیی كرماشان ئەنجام دراوە 85 لە سەدی ئەو هاووڵاتییانەی كەلە گوندەكانی ئیسلام ئاباد غەرەبەوە روو دەكەنە شارەكان هۆكاریان بێكاریە.

لە حاڵێكدا بێكاری گەورەترین گرفتی ئیسلام ئاباد راگەیەنراوە، گوایە هەیئەتی دەوڵەت لە جەریانی سەفەرەكانیدا بۆ پاریزگای كرماشان 800 میلیۆن تمەن بوودجەی بۆ ئاوەدانیی ئەو شارە و رەخساندنی هەلی كار تەرخان كردووە.