هاووڵاتییەکی کورد لە شوێنی کارەکەی لە سنە دەسبەسەر کرا

12:05 - 20 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شاپوور مورادی" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردن لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی "غەفوور"ی سنە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی مورادی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی دژی شاپوور مورادی زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.