هاووڵاتییه‌كی یارسانی به ناچاری خاكی كوردستانی به‌جێ هێشت
20:05 - 12 بەفرانبار 2715
ئاژانسی كوردپا: سه‌پاندنی سكاڵایه‌ك له ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی له شاری كرماشان، بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه هاو‌ڵاتییه‌كی كوردی یارسان، خاكی كوردستان به‌جێ بهێڵێت و به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچ بكات.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵدەریی كوردپا،هێزی ئینتزامی شاری كرماشان سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر \"فه‌رهاد مورادی\" كارمەندی زانكۆی \"ڕازی\" تۆمار كردووه.
دوای تۆماركردنی ئەو سكاڵایه، حه‌راسه‌تی زانكۆ فه‌رهاد مورادی بانگهێشت كردووه و هه‌واڵی ده‌ركردن له‌سه‌ر كارییان پێ ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ناوبراو خاوه‌نی بڕوانامه‌ی \"ئه‌ندازیاری عۆمران\" له زانكۆی ڕازی كرماشانه وبه تۆمه‌تی \"بێڕێزی و پڕوپاگه‌نده دژی نیزام\" له لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
فه‌رهاد مورادیی ٣٥ ساڵە به ئاژانسیەواڵدەریی كوردپای ڕاگه‌یاند: \"دوای ئەوەیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرام به دانانی بارمته ئازاد كرام و پاشان وڵاتم به‌جێ هێشت و به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچبه‌ر بووم و ئێستا له وڵاتی نۆروێژ نیشته‌جێم\".
ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه تۆمه‌ته‌كانی وه‌كوو \"به‌شداری و هه‌ماهه‌نگی له‌خۆپیشاندان\" كه له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌رییه‌وه خراوه‌ته پاڵی، به ته‌واوی ره‌د ده‌كاته‌وه و ڕاده‌گه‌یێنێ كه من ته‌نیا وه‌كوو هاووڵاتییه‌كی كوردی پێڕه‌وی یارسان، هه‌وڵم بۆ پاراستن و مسۆگه‌ركردنی به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستان‌م داوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، گوشار بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی یارسانی له كرماشان گه‌شه‌ی به‌رچاوی كردووه و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا \"سه‌ید ئه‌مین عه‌باس\" چالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی \"كۆمه‌ڵگای ڕاوێژكاری چالاكانی مه‌ده‌نی یارسان\"، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ كراوه.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا \"عه‌لی مێحرابی\" ده‌ڵێ كه، كۆمه‌ڵگای یارسان له ئێران‌دا به هۆی دوو شوناسی \"كوردبوون و یاریبوون\" كه‌وتوونه‌ته ژێر زوڵم و سته‌می زیاتر.