هاووڵاتییه‌کی کوردی ورمێ له‌زه‌نجان لەلایەن کەسانێكی نەناسراوەوە کوژرا

13:54 - 27 خاکەلێوه 2712
کوردپا: هاووڵاتییه‌کی خەڵکی باژاری ورمێ له‌شاری زه‌نجان پاش ئەوەی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سی نه‌ناسراوه‌وه‌بە چەقۆ بە توندی بریندار کراوە، دواتریش خنکاندوویانە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی کوردپا له‌ورمێ، په‌رویز سه‌لامه‌ت، ته‌مه‌ن 45 ساڵ و کوڕی خاڵس، هاووڵاتیی کوردی خه‌ڵکی ئاوایی\"ره‌وه‌ند\"ی ئه‌و شاره‌، رۆژی هه‌ینی رابردوو 19ی خاکه‌لێوه‌ی 1391، له‌شاری زه‌نجان له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه‌هێرشی کراوەتە‌سه‌ر و گیانی لێ ئەستینراوە.

یه‌کێک له‌که‌سوکاری نزیکی په‌رویز سه‌لامه‌ت، سه‌باره‌ت به‌هۆکاری کوژرانی ئه‌م هاووڵاتییه‌، لە لێدوانی تایبه‌تدا بۆ‌ئاژانسی کوردپا وتی: \"حه‌فتەیه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، په‌رویز له‌شاری زه‌نجان ده‌بێ و رێژه‌یه‌کی زۆر پاره‌ی پێ ده‌بێ، بۆیه‌چه‌ند که‌س که‌پاره‌که‌له‌ده‌ستیدا ده‌بینن، به‌چه‌قۆ هێرشیان کردۆته‌سه‌ر ناوبراو و به‌توندی برینداریان کردووه‌، دواتر به‌برینداری له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه‌ خنکێنراوه‌.\"

هەمان سه‌رچاوه‌ که‌نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئه‌وه‌شی روون کرده‌وه‌که یه‌ک حه‌فتە پاش ئه‌و رووداوه‌‌،‌هەتا ئێستا هیچ زانیاره‌ییه‌ک سه‌باره‌ت به‌‌بکوژانی په‌رویز به‌بنه‌ماڵه‌که‌ی رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.