هاووڵاتییانی ئیلامی دەستیان بە ماسک ڕاناگات

16:23 - 17 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لەم دۆخەی هاتنی پاڵەپەستووی ئاخبارین لە ئیلام، دەستپێڕاگەیشتن بە ماسک زۆر ئەستەم بووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوچەکانی باشووری کوردستانی ئێران لە ئیلام و کرماشان لەدوای خۆڵبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ژیانی هاووڵاتییان بەرەوڕووی تەنگوچەڵەمە بووەتەوە.

ڕاپۆرتی گەیشتوو نیشان دەدات کە هاووڵاتییانی ئیلامی لەم دۆخەدا لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی تەندروستی بێبەش کراون.

\"\"لەئێستادا تەنیا ناوەندی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو لە نەخۆشخانەی \"مستەفا خومەینی\"ـی شاری ئیلام دەستی داوەتە هەڵواسینی نووسراوەی دەستنەکوتنی ماسک و ئەمەش نیگەرانی نەخۆشەکانی لێکەوتووەتەوە.

کەسانی تووشبوو بە شێرپەنجە، گازی شیمیایی و ژنانی دووگیان و منداڵان و بەساڵاچووان لەو توێژەن کە زۆرترین خەساریان لە دۆخی خۆڵبارین بەر دەکەوێت.

دەستنەکەوتنی ماسکی پێویست بۆ هاووڵاتییان لە ناوەڕاستی حەوتوودا و هاوکات لەگەڵ هاتنی ئاخبارین لەنێو دارووخانەکان دەگمەن بووە و بۆ هەمووان نییە.

هاوکات بەرپرسی زانستگەی پزیشکی ئیلام بەناو هێنان لەو نەخۆشخانە، لە دووقات بەرزبوونەوەی نەخۆشی هاتوو بۆ خەستەخانەکانی هەواڵی دا.

دوکتور عەلی دڵپیشە لە قسەکردن لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، بانگەشەی \"بڵاوکردنەوەی خۆڕایی ماسک\" لەنێو خەڵکی ئەو پارێزگایەی کردووە.

لەماوەی ئەم ساڵدا پارێزگای ئیلام ٣٣ ڕۆژ پیسی هەوای کە دەرنجامی ئەم خۆڵبارینە بووە، ئەزموون کردووە.