هاووڵاتییانی پارێزگای ئیلام لەگەڵ كێشەی كەم ئاوی بەرەوڕوون
22:12 - 1 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: دانیشتوانی پارێزگای ئیلام و بەتایبەتی شارەكانی \"بەدرە، ئەیوان\" و چەند ئاواییەكی دیكە لە وەرزی گەرمادا لەگەڵ قەیرانی كەم ئاوی بەرەوڕوون.
شاری بەدرە بە 10 هەزار حەشیمەتەوە لە هاوینی ئەمساڵدا كێشەی كەم ئاوییان هەیە و لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە نەداوە.
كێشەی بێ ئاوی شاری ئەیوانیشی گرتۆتەوە و هاووڵاتیان و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە چەندین ساڵە لەگەڵ كێشەی بێ ئاوی بەرەوڕوون.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، سێ دەزگای بەڕێوەبەریی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ئیلام هەتا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.
پارێزگای ئیلام خاوەنی چەندین بەنداوی گەورەیە و سەرەڕای بوونی ئەو بەنداوانەش بەشی وەرزێڕیی ئەو پارێزگایە لەگەڵ كێشەی كەم ئاوی رووبەڕوو بوونەتەوە.