هاووڵاتییانی سنە لە "گەندەڵیی" ماڵیی شۆرای شاری سنە ناڕازین
15:02 - 2 بانەمەڕ 2712
كوردپا: ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی شاری سنە و ناوەندە مەدەنی و كۆمەڵایەتییەكان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە گەندەڵییەكانی لێپرسراوی شۆرای شاری سنە نامەیەكیان ئاراستەی دەزگای قەزایی حكوومەت كرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە نامەكەدا داوا لە دەزگای قەزایی كراوە كە لێپێچینەوە لە لێپرسراوی شۆرای شاری سنە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو شۆرایە لە پێوەندی لەگەڵ دۆسیەی گەندەڵیی ماڵێدا بكرێت.
هەر لەو پێوەندییەدا ئیجلال قەوامی چالاكی مافی مرۆڤ و وتەبێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئەو كێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ نزیك 4 ساڵ لەمەوبەر و لەو كاتەدا ژمارەیەك لە ئەندامانی شۆرای شاری سنە بە تاوانی گەندەڵیی ماڵی بانگهێشتی دادگا كران و لە دادگای سەرەتاییدا مەحكووم كران، بەڵام دواتر لە دادگای پێداچوونەوەدا لە تاوانەكانیان بەری بوون و ئەو رەوتە بۆ چەندین جار دووپات بووە و دواتریش هیچ ئەنجامێكی لێنەكەوتەوە.
ئیجلال قەوامی لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتی: \" خوسرەو دونیایی، سەیید مەهدی تەخت فیرووزە، عیزەت زەندی و فەرزاد هلالی 4 ئەندامی شۆرای شاری سنەن كە تووشی گەندەڵیی ماڵی بوون\".
قەوامی ئەوەشی خستە روو، ئەو كەسانە بە حوكمی بەرپرسیارەتییەكەیان هێندێ گەندەڵیی وەكوو، بەرتیل وەرگرتن، زەوت كردنی زەوی و كڕین و فرۆش و گۆڕینی نەخشەی زەوی و خانووبەرەیان ئەنجام داوە.
وتەبێژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەو گەندەڵیانەی گەڕاندەوە بۆ، نەبوونی ناوەندێكی مەدەنیی چاوەدێر بەسەر كاروباری حكوومەتیدا و ئاشكراشی كرد، ئەو ناوەندە مەدەنییانەی كەلە حاڵی حازردا هەن، توانای چاوەدێرییان نیە.