هاووڵاتییانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە بەرەنجامە ئابوورییەكان رازی نین
13:59 - 21 سەرماوەز 2711
كوردپا: ئەمساڵیش وەكوو ساڵانی پێشوو هیچ ئاڵوگۆڕێك لە پەرەگرتنی ئابووری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بەدی نەكراوە و خەڵكی لە بەرەنجامە ئابوورییەكان رازی نین.
نوێنەری خەڵكی خۆی و چایپارە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، كار و كردەوەكانی لێپرسراونی ئەو پارێزگایە لە بواری ئابوورییەوە رەزایەتیی خەڵكی بە دواوە نیە و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە چاوەڕوانیی زیاتریان لە ئۆرگانە پێوەندیدارەكان هەبوو.
\"موید حسینی سدر\"بە هەواڵدەریی \"فارس\"ی راگەیاندووە، ئەمساڵ چالاكییەكی ئەوتۆ لە راستای پەرە پێدان بە كەرتی ئابووری لە ناوچەكانی خۆی و چایپارە بە ئەنجام نەگەیشتووە و كار و كردەوەكانی لێپرسراوان لەگەڵ كردەوەكانی ساڵانی پێشوو هیچ جیاوازییەكیان نەبووە.
بە وتەی نوێنەری خەڵكی خۆی و چایپارە، ئەو كێشەیە شتێكی تازە نیە و چەندین ساڵە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوادا هەیە و لێپرسراونی ئەو پارێزگایە لە بەرامبەریدا كەمتەرخەمی نیشان دەدەن و هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەری نادەن.
ئەو لێپرسراوە وتیشی، دەبێ ئێمە لە ساڵی \"جیهادی ئابووری\"دا چاو بە كار و كردەوەكانی خۆمان لە بواری ئابووریدا بخشێنینەوە و خاڵە بەهێز و لاوازەكانمان دەست نیشان بكەین.
\"حسینی سدر\" ئاشكراشی كرد، ناوچەكانی خۆی و چایپارە لە بواری هێنانی سەرمایەگوزران بۆ ئەو ناوچەیە زۆر لاواز بووە و دەبێ لێپرسراون بەدواداچوون بەو مەسەلەیەدا بكەن.
ئەمساڵ (1390) لەلایەن رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ساڵی \"جیهادی ئابووری ناودێڕ كراوە.