هاووڵاتییان پێشوازییەکی گەرمیان لە "محەممەد نەزەری" کرد

11:53 - 6 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: ئازادیی "محەممەد نەزەری"، زیندانییەکی سیاسیی کورد، لەگەڵ پێشوازیی گەرمی هاووڵاتییان بەرەوڕوو بووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش ئازادکردنی "محەممەد نەزەری"، زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ، هاووڵاتییان لەگەڵ ناوبراودا چاوپێکەوتنیان کرد و پێشوازییەکی گەرمیان لێ کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، "عوسمان مستەفاپوور" و "محەممەد نەزەری"، پاش ٥٣ ساڵ زیندانی، لە گرتنگەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کران.

"عوسمان مستەفاپوور" ٢٨ ساڵ  و "محەممەد نەزەری" ٢٥ ساڵ، لە زینداندا بوون. ئەو دوو زیندانییە ماوەی حوکمەکانیان لە زیندانەکانی ورمێ، تەورێز و ڕەجایی شاردا تێپەڕاندووە.