٤ هاووڵاتیی کورد لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کران + ناسنامە
14:41 - 19 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، چەندین هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شارەکانی نەغەدە بە هۆی ناڕوون دەستبەسەر و رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"کامران عوسمانی\" و \"شەهاب ئەحمەدی ئازەر\" خەڵکی شاری نەغەدە لە ماڵی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
هاوکات ٢ کەسی دیکە بەناوەکانی \"قادر داستان\" خەڵکی گوندی \"خەڵیفەلیان\"ی نەغەدە، \"رەحیم فتووحی\" خەڵکی گوندی \"کۆنەقەڵا\" لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکانیان، هیچ زانیارییەکیان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە پێ رانەگەیەندراوە.
هەروەها رۆژی ١٦ی رەشەممە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پاوە ٧ هاووڵاتییان بەناوەکانی کەیهان عەزیزی و داود غەفاری دوو چالاکی فەرهەنگی _ ئەدەبیی شاری پاوە، و هاوکات ٤ هاووڵاتیی دیکە \" بەناوەکانی \"فەردین و بەختیار رەسووڵی\" خەڵکی شاری پاوە و \"موختار و سەتار ئەحمەدی\" خەڵکی گوندی \"خانەگا\" و \"یاسر کاکایی\" خەڵکی گوندی \"شمشێر\"ی سەر بەو شارە بەهۆیەکی نادیار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.
لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ١٧ی رەشەممە خوسرەو کوردپوور رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ و هەروەها قاسم ئەحمەدی سەرنووسەری پیشووی وەرزنامەی \"رۆژەڤ\"یش لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر کران.