٨ هاووڵاتیی کورد لە روانسەر و سنە دەستبەسەر کران

15:39 - 13 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٨ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی روانسەر و سنە لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ی بانەمەڕ ٣ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری روانسەر بەهۆیەکی ناڕوون لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.

ناوی ٢ کەس لەو دەستبەسەر کراوانەی شاری روانسەر \"عادڵ مورادی\" تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ئەسەد و \"نەعمان مەنووچێهری\" راگەیەندراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناوی ئەو کەسەی دیکە نەزانراوە.

هەروەها رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ی بانەمەڕ ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە کەکەسێکیان ژن بووە، لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

ناوی ٤ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە \"فه‌ردین قادری، ئارام زه‌ندی، شاپوور حوسێنی‌ و جه‌لیل محه‌ممه‌دی راگەیەندراوە.

دەگوترێ ئەو ٤ کەسە لە چالاکانی کرێکاریی شاری سنە بوون.

یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکان شۆفیر تاکسیی هەڵگری ئەو ٤ کەسە بووە کە دواتر لکەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئازاد کراوە.

هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیران و ئەو ٧ کەسە نەزانراوە.