٩ هاووڵاتیی كورد لەشارەكانی سنە، ماكۆ و بانە دەستبەسەر كران
16:36 - 29 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: لەماوەی یەك مانگی رابردوودا، دەستبەسەر كردن و زیندانی كردنی هاووڵاتییانی كورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی- قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە توندتر بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرەتای ئەو مانگە( پووشپەڕ) چوار هاووڵاتیی كورد لە ماكۆ لە باكووری ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كران.
سێكەس لە دەستبەسەركراوەكان بەناوەكانی مستەفا سەبزی، ئیسماعیل ئەختەری و كچێك بەناوی \"قیمەت\" لەماوەی چەند رۆژ رابردوودا بۆ زیندانی ناوەندی ورمێراگوێزراون.
هاووڵاتییەكی دیكەی كوردیش بەناوی رەزا ئەیوبی لەگەڵ ئەو دەستبەسەركراونە بووە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لەچارەنووسی نییە.
لەلایەكی دیكەوە دۆخی جەستەیی و رووحیی سێزیندانیی سیاسیی كوردی گرتووخانەی ورمێ\"نالەبار\" وەسف كراوە و دەگوترێت كە لەبەندی \"زیندانییانی مەترسیدار\"دا راگیراون.
یەكێك لەو زیندانیانە بەناوی هێمن حوسێنزادە خەڵكی سەردەشتەو ماوەی یەك مانگ لەمەوبەر لە زیندانی مەهابادەوە بۆ زیندانی ورمێراگوێزراوە.
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، ١١ ساڵ زیندانی كردنی بۆ بڕاوەتەوە.
فریا ئاسماندار خەڵكی سەردەشت و حوسێن نەجەفی خەڵكی ئاوایی \"كورە\"ی ورمێئەو دوو زیندانییەی دیكەن كە لە گرتووخانەی ورمێلەگەڵ دۆخی نالەبار و خرابی جەستەیی بەرەوڕوون.
بەرپرسانی زیندانی دەریا خۆیان لە ناردنی ئەو دوو یندانییە كوردە بۆ بەندی سیاسییەكان بواردووە.
رێكخراوی زیندانەكان هیچ كام لە مەرجەكانی ستانداردی زیندانییان تێدا نیە و لەو نێوەشدا زیندانییانی سیاسی لە دۆخێكی زۆر خراپی زینداندا رادەگیرێن.
سەرچاوە هەواڵییەكان بڵاویان كردۆتەوە، هۆكاری ئەو بانگهێشت كردنە \" رێگری لە درێژەدان بە خوێندنی\" ئەو هاووڵاتییە بووە.
هەژیر هوشیاری پێنجەمین ئەندامی مەكتەب قورئان لە سنەیە، كە لەماوەی دوو حەفتەی رابردوودا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی لێكراوە.
لەدرێژەی رەوتی بەردەوامی دەستبەسەر و زیندانی كردنەكاندا، ژمارەیەك لە سەرچاوە ناوچەییەكان باسیان لە دیار نەمان و نەبوونی زانیاری لەچارەنووسی چوار لاوی بانەیی كردووە.
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان شوناسی ئەو چوار لاوەی ئاوایی \" سیوچ\"یان ئاشكرا كردووە و راشیانگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانە لەلایەن كەسانی چەكدارەوە دەستبەسەر كراون.
شوناسی ئەو چوار كەسە، رامین حەسەنزادە كوڕی فەیزوڵڵا، رامین رۆستەمی كوڕی تەها، سەلاح عەبدوڵڵا پەنا كوڕی ساڵح و سامان شەهیدی كوڕی مەحموود راگەیاندراوە.
بەوتەی خەڵكی خۆجێیی، ئەو چوار كەسە لەئیدارەی ئیتلاعاتی بانەدا راگیراون و هۆكاری دەستبەسەركردنەكەیان دیار نییە.

هەژیر هوشیاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە كرا
لەلایەكی دیكەوە سەرەتای حەفتەی رابردوو یەكێك لە ئەندامانی مەكتەب قورئان بە ناوی \"هەژیر هوشیاری\" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە كراوە.سەرچاوە هەواڵییەكان بڵاویان كردۆتەوە، هۆكاری ئەو بانگهێشت كردنە \" رێگری لە درێژەدان بە خوێندنی\" ئەو هاووڵاتییە بووە.