٩ هاووڵاتیی مەهابادی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کران
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ هاووڵاتی بە ناوەکانی "واحید سۆفی"، "جەماڵ عەلەوی"، "ئاکۆ ئەحمەدی"، "ڕەحیم ئەحمەدی"، "ناسر ڕووزخوون"،"لوقمان شەنگە"،"وەیسی قادری"، "ئەمیر سوڵتانی'' و "مەتین خوولە"، خەڵکی شاری مەهاباد، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
ئەو ٩ هاووڵاتییە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونییەوە بەهۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراون.
ئەو هاووڵاتییانە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە، ئازاد کراون.
لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوە، ٧ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەزا ئیسلامدوست"، "ئومید ئیسلامدوست"، "سامان ڕەسووڵ زادە"، "سەنعان ڕەسووڵ زادە"، "دیاکۆ محەممەدگەوری"، "هادی حەسەنزادە"، "ئەشکان شکاک" خەڵکی شاری "نەڵۆسـ"ـی شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کرابوون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.