٢ هاووڵاتیی دیکە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج ئێعدام کران

02:15 - 28 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٢ هاووڵاتیی دیکەی ئێرانی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج حوکمی ئێعدامەکەیان بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ هاووڵاتی بە ناوەکانی \"عەلی نادری\" ٢١ ساڵ و \" ئیبراهیم ئەحمەدی\" تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی وەرامین بە تۆمەتی ئەنجام دانی \"قەتڵ\" لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج ئێعدام کران.

لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە، ٢ هاووڵاتی دیکە لە شارەکانی \"مەشهەد و سەوزەوار\" بە تاوانی \" دەستدرێژی جنسی\" ئێعدام کراون.

هاوکات ئەمڕۆ دیوانی بەرزی وڵات حوکمی ئێعدامی ٢ هاووڵاتیی دیکەی بە ناوەکانی \"عەلیرەزا مافیا\" و \"محەممەد عەلی سەروەری\" بە تاوانی \"دژایەتی لەگەڵ خودا\" پژڕاست کردۆتەوە و بەم زووانە حوکمی ئێعدامەکەیان لەبەر چاوی خەڵک بەڕێوە دەچێت.