٦ هاووڵاتیی خەڵکی هەورامان دەسبەسەر کران

19:59 - 6 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: شەش هاووڵاتیی کورد خەڵکی یەکێک گوندە سنوورییەکانی شاری پاوە، لە لایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە، دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەممە، شەش لاوی خەڵکی گوندی \"هانەگەرمەڵە\"ی شاری پاوە، لە لایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار شوناسی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی \"هونەر محەممەدی، مەجید لەهۆنی، هەژیر قادری، دیار بەکری، میلاد محەممەدئەمینی و بەهمەن ڕەحمانی\" ڕاگەیاندووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە، لە لایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە لە کاتی دەسبەسەر کردنیاندا، ئازار ئەشکەنجە دراون و لەو پەیوەندییەدا، هونەر مەجیدی لووتی بریندار و مەجید لەهۆنی لاقی بە بریندار بووە.

ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەر کردنیان بۆ کڵانتەری شاری نۆدشە ڕاگوێزراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.