٧ هاووڵاتیی بانەیی پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون
ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ،"هادی ئەحمەدپوور کوڕی مەحموود، ئیدریس کەریمزادە، خەلیل کەریمی کوڕی ساڵح، کەریم کەریمی کوڕی ساڵح و بارزان کەریمی کوڕی ساڵح" خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێر شیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و ئەوانیان دەسبەسەر کردووە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی "فەرهاد ئەحمەدیپوور کوری عەبدوڵڵا و بێستوون ئەحمەدیپوور کوڕی عەبدوڵڵا" دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەو ٧ هاووڵاتییە کوردە دەسبەسەر کراونە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە و هەتا ئێستا ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەی دەسبەسەرکراوەکان خۆیان دەبوێرن.