٦ هاووڵاتی لە کوردستان بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

10:36 - 23 رەشەمه 2719

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، ٦ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەقز و بانە، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانیان لەدەست دا.

شوناسی یەکێک لەو هاووڵاتییانە "م.ڕ.ح" تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی سەقز ڕاگەیەندراوە.

هەروەها دوو پیاوی تەمەن ٩٠ ساڵ و ٨٤ ساڵ و ژنێکی تەمەن ٤٨ ساڵ و هاووڵاتییەکی دیکەی سەقزی لە ڕۆژی ڕابروودا گیانیان لەدەست دا.

لەلایەکی دیکەوە لە بانە، ژنێکی تەمەن ٧٤ ساڵ بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

ئاماری قوربانییانی سەقز لە سەرەوەی هەموو شارەکانی کوردستانە.