٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران
15:19 - 26 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"حەسەن قادری ئەقەدەم، ڕێبوار مەلایی، ئەسکەندەر خزری، ئیسماعیل بورهانی و ئەمیر تاژ\" خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراون.
ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە، لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووسیان، لە بەردەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوە، ڕانەگەیەندراوە.